وەزارەتی دارایی دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکات
ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی دابەش دەکرێت
K24 – هەولێر
ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەت و دامەزراوەکان دەکات.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی، بە کوردستان24ی راگەیاند: "ئەمڕۆ پێنجشەممە 10/3/2022، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 2ی 2022 دەکرێت و مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت، لە رۆژانی داهاتووشدا مووچەی وەزارەتەکانی دیکە دەدرێت".
لە کۆبوونەوەی دوێنی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاردرا ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچە فەرمانبەران بکرێت.
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد "نەناردنی 200 ملیار دینار لەلایەن حکومەتی عێراق و نەگەڕاندنەوەی داهاتی بۆ خەزێنەی حکومەت، هۆکاربوون بۆ دواکەوتنی دابەشکردنی مووچە، ئێستا لە داهاتی مانگی 3 مووچەی مووچە دەدرێت".