بە ڤیدیۆ.. هێرشێکی تیرۆریستی دەکرێتە سەر باڵیۆزخانەی بێلارووس
تەقینەوەیەک لە باڵەخانەی بێلارووس روویدا
K24 - هەولێر:
بە گوێرەی هەواڵێكی وێبسیاتی "TASS"، هێرشێکی تیرۆریستی کراوەتە سەر باڵیۆزخانەی بێلارووس لە ئیتاڵیا.
بە گوێرەی زانیاریەکان دوو کەسی دەمامکدار بۆمبیان هەڵداوەتە بینای باڵیۆزخانەی بێلارووس و بەهۆیەوە بەشێکی بیناکە زیانی پێگەیشتووە.
وەزیری دەرەوەی بێلارووس لەبارەی رووداوەکەوە گوتی: "هیچ یەکێک لە ستافی باڵیۆزخانە بریندار نەبوونە و هێزە ئەمنیەکانی ئیتاڵیا کارەکەیان بە هێرشێکی تیرۆریستی وەسف کرد."
بەرپرسانی ئیتاڵیا ئاماژەیان بەوەدا، ئامادەن رێکاری ئەمنی زیاتر بگرنە بەر بۆ پاراستنی باڵیۆزخانەی بێلارووس.
H.H