گامیرۆ له لیستی داخوازییه‌كانی بارسێلۆنادایه
له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ش بارسێلۆنا هه‌وڵی بۆ دابوو
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌یه‌كی كه‌ته‌لۆنیا، كیڤین گامیێرۆی هێرشبه‌ری یانه‌ی سێڤییا له لایه‌ن یانه‌ی بارسێلۆناوه داخوازی كراوه.
رۆژنامه‌ی ئیلموندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا، له چاپی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌دا، ئاشكرای كردووه كه بارسێلۆنا لیستێكی كڕینی یاریزانانی ئاماده كردووه و ناوی هێرشبه‌ره‌كه‌ی سێڤییا كیڤن گامیێرۆشی تێدایه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه‌یش، ئیداره‌ی یانه‌ی سێڤییا بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له گامیێرۆ داوی 40 ملیۆن یۆرۆیان كردووه، به‌ڵام یانه‌ی بارسێلۆنا ئاماده نییه له 25 هه‌زار یۆرۆ زیاتر به‌و یاریزانه بدات.
گامیرۆی ته‌مه‌ن 29 ساڵ، به ڕه‌سه‌ن فره‌نساییه و له هاوینی 2013ـه‌وه له یانه‌ی سێڤییا یاریی ده‌كات و 3 نازناوی یۆرۆپا لیگی له‌گه‌ڵ یانه ئه‌نده‌لووسه‌كه بردۆته‌وه.