سوپای عێراق كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی فه‌للووجه‌ی راگه‌یاند
K24 - هه‌ولێر:
له به‌رده‌وامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی سوپای عێراق، بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی فه‌للووجه، له ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعش، ئه‌مڕۆ هه‌ر یه‌ك له گه‌ڕه‌كه‌كانی "ریساله" و "خه‌زرا"ی كۆنتڕۆڵكرده‌وه و پێشڕه‌وییه‌كانیش به‌ره‌و ناوه‌ڕاستی شاره‌كه به‌رده‌وامه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزه ئه‌منییه‌كان رایگه‌یاند، پێشڕه‌وییه‌كانی سوپای عێراق، به‌ره‌و ناوه‌ڕاستی فه‌للووجه به‌رده‌وامه و دوای نێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانییان توانیویانه جگه له‌م دوو گه‌ڕه‌كه‌ی شاره‌كه، دوو گوندی دیكه‌ی باشووری رۆژهه‌ڵاتی فه‌للووجه‌ش كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه.
سه‌ركردایه‌تی حه‌شدی شه‌عبی له 28ی ئایار/ مایۆی 2016، قۆناخی دووه‌می كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی فه‌للووجه‌یان ده‌ستپێكرد، دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك پرۆسه‌كه‌یان راگرت و هۆكاری راگرتنه‌كه‌شیان بۆ بوونی هاووڵاتی سڤیل له‌ناو شاره‌كه گه‌ڕانده‌وه.
هه‌رچه‌نده به‌شداری حه‌شدی شه‌عبی ناڕه‌زایی هێزه سووننییه‌كانی عێراقی لێكه‌وته‌وه و هه‌ریه‌ك له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و رێكخراوه‌كانی چاودێری مافی مرۆڤ، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و میلیشیا چه‌كدارییه، تاوانی به‌رامبه‌ر هاووڵاتییانی سووننه ئه‌نجامداوه.