بلینكن: پوتن له ئۆكرانیا شكست ده‌هێنێت
"شەڕەکە درێژ و خوێناوی دەبێت"
K24 – هه‌ولێر:
وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا ئاشكرای ده‌كات، ناردنی چەک و فڕۆکەی جەنگی بۆ ئۆکرانیا په‌یوه‌ندی به بڕیاری وڵاتانه‌وه‌یه.
ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، له‌باره‌ی پرسی ناردنی چەک و فڕۆکەی جەنگی بۆ ئۆکرانیا، ھەر وڵاته و بریاری خۆی دەدات.
وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا جەختی لەوە کردەوە، واشنتن لە پرسی ھاوکاریی ئەمنیی ئۆکرانیا بەردەوامە لە گفتوگۆ لەگەڵ وڵاتانی دیکە، وڵاته‌كه‌ی به بڕی نزیکەی 6.5 ملیار دۆلار ھاوکاریی ئەمنی بۆ ئۆکرانیا دابین کردووە.
بلینکن ئاشكرایكرد، رووسیا تاوه‌کو ئێستا لە پلانی سەربازییدا لە ئۆکرانیا تووشی چەندین شکست بووەتەوە و خەڵکی ئۆکرانیا مانەوەی ھێزەکانی رووسیا قبوڵ ناکەن. ده‌شڵێت: "شەڕەکە درێژ و خوێناوی و ماندووکەر دەبێت".
بلینکن گوتی: "لەوە دڵنیام لە ماوەیەکی کورت‌دا قازانجە تاکتیکییەکانی ھەرچییەک بێت پوتین شکست دەھێنێت و رووسیا لە ئۆکرانیا دووچاری شکستێکی ستراتیژی دەبێتەوە".