كاندیدێكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌رگری له ئیسلام ده‌كات
رێژه‌ی 0.00625%ی موسڵمانان داعشن
K24 - هه‌ولێر:
بێرنی سانده‌رز، یه‌كێك له كاندیدانی دیموكراته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی 2016ی ئه‌مه‌ریكا، له دوای رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی یانه‌یه‌كی شه‌وانه له شاری ئۆرلاندۆی فلۆریدا، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، به‌رگری له ئیسلام ده‌كات و ده‌ڵێت، ئیسلام یه‌كسان نییه به تیرۆر.
سانده‌رز كه هێلكارییه‌كی له‌گه‌ڵ نووسینه‌كه‌ی داناوه و تێیدا رێژه‌ی موسڵمانانی له جیهان دیاریكرووه و له به‌رامبه‌ریشدا رێژه‌ی چه‌كدارانی داعشی نووسیوه ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی كرده‌وه‌كه‌ی ئۆرلاندۆی ئه‌نجامدا ته‌نها كه‌سێكی توندڕه‌وبوو، نه‌ك ته‌واوی گه‌لێك یا ئایینێك بووبێت".
له به‌شێكی دیكه‌ی نووسینه‌كه‌ییدا ده‌ڵێت: "گه‌لی موسڵمانان له هه‌موو كه‌س زیاتر گیرۆده‌ی ده‌ستی داعش بوونه و ئازاردراون".
به گوێره‌ی نووسینه‌كه‌ی سانده‌رز، ژماره‌ی موسڵمانان له جیهاندا، 1.6 ملیار كه‌س ده‌بێت و ژماره‌ی توندڕه‌وان و ئه‌وانه‌ی له داعش نزیكن 80-100 هه‌زار كه‌س ده‌بێت، كه ده‌كاته رێژه‌ی 0.00625%.
چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا له شاری ئۆرلاندۆی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا، كه‌سێكی به‌ره‌گه‌ز ئه‌فغانی، له یه‌كێك له‌یانه‌كانی شه‌وانه‌ی تایبه‌ت به "هاوره‌گه‌زبازان" 49 كه‌سی كوشت و 53 كه‌سی دیكه‌ش برینداركرد.
دواتر له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ پۆلیس، ته‌قه‌ره ئه‌فغانییه‌كه به‌ناوی "عومه‌ر مه‌تین" كوژرا، به‌و پێیه‌ش ژماره‌ی كوژراوان گه‌یشته 50 كه‌س.
