به‌هۆی كه‌می كاره‌با له ڤه‌نزوێلا له هه‌فته‌یه‌كدا ده‌وام 3 رۆژه
K24هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا، باری نائاسایی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و راگه‌یاند چیدیكه ده‌وام له كه‌رتی گشتی ئه‌و وڵاته، هه‌فتانه دوو رۆژ نابێت.
نیكۆلاس مادورۆ، سه‌رۆكه سۆسیالیسته‌كه‌ی ڤه‌نزوێلا، له مانگی نیسان/ ئه‌پرێلی ئه‌مساڵ، ده‌وامی فه‌رمانه‌رانی حكوومه‌تی كه‌مكرده‌وه بۆ دوو رۆژ له هه‌فته‌یه‌كدا، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له سه‌رچاوه‌كانی وزه‌ی وڵات به‌تایبه‌تیش كاره‌با بكرێت.
مادورۆ له وتارێكدا، له ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی وڵاته‌وه رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه، ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران له كه‌رتی گشتی هه‌فتانه سێ رۆژ ده‌بێت كه رۆژه‌كانی چوارشه‌ممه، پێنجشه‌ممه و هه‌ینی ده‌بێت و فه‌رمانبه‌ریش ته‌نها 6 كاتژمێر ده‌وام ده‌كه‌ن.
هه‌ر به گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا، له رۆژانی هه‌ینی، قوتابییانیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه قوتابخانه‌كان، كه چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه به‌و هۆیه‌وه داخراون.
سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌بای وڵاته‌كه‌ی بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی ئه‌و به‌نداوانه گه‌ڕانده‌وه، كه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی كاره‌بان.
هه‌رچی ئۆپۆزیسیۆنی ئه‌و وڵاته‌یه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، به هۆی خراپی ئیداره‌دانی كه‌رتی كاره‌با له وڵاته، بڕی كاره‌با كه‌مبووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها به‌هۆی قه‌یرانه ئابوورییه‌كانی ئه‌و وڵاته، ئۆپۆزیسیۆان داوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا له كاره‌كه‌ی دوورخه‌نه‌وه و ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه.