به‌هۆی به‌فربارینه‌وه رێگه‌ی 80 گوند له باكووری كوردستان داخران
تیمه‌كانی راماڵینی به‌فر سه‌رقاڵی كردنه‌وه‌ی رێگه سه‌ره‌كییه‌كانن
K24- باكووری كوردستان:
شه‌پۆلێكی به‌فربارین رووی له پارێزگاكانی باكووری كوردستان كرد و به‌هۆی به‌فربارینه‌وه رێگه‌ی 80 گوند له سێ پارێزگا داخراون و تیمه‌كانی راماڵینی به‌فریش سه‌رقاڵی كردنه‌وه‌ی رێگا سه‌ره‌كییه‌كانن.
ئه‌لعه‌زیز:
به‌پێی زانیارییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خزمه‌تگوزاری رێگاوبان لە فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تی پارێزگای ئه‌لعه‌زیز، رێگای نۆ گوند له قەزای كۆڤانجیڵار و رێگای چوار گوند له قەزای سیڤریجه داخراون.
بینگۆل:
به‌پێی زانیارییه‌كانی فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تی پارێزگای بینگۆلیش رێگای 10 گوند كه سه‌ربه شاری بینگۆلن، رێگای 28 گوند له قەزای ئاداكڵی، رێگای 11 گوند له قەزای كارڵیئۆڤا، رێگای 7 گوند له قەزای گه‌نچ، رێگای 2 گوند له قەزای كیغی، رێگای 3 گوند له قەزای سۆلهان، رێگای یه‌ك گوند له قەزای یایڵده‌ره و 3 گوندیش له قەزای یه‌دیسو داخراون.
شرنەخ:
هه‌ر به‌هۆی به‌فربارین و ره‌هێڵه‌وه، رێگای ئه‌و گوندانه‌ی قه‌زای به‌یتوشه‌بابی سەربە پارێزگای شرنه‌خ داخراون، كه له به‌رزایییه‌كان هه‌ڵكه‌وتوون.
هه‌روه‌ها رێگای هه‌ردوو گوندی گۆچكه و یه‌شیلۆز به‌هۆی به‌فربارینه‌وه داخراون.
له هه‌ندێك ناوچه‌ی سنووری پارێزگای شرنه‌خ تا 25 سانتیمه‌تر به‌فر باریوه.
تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان له هه‌رسێ پارێزگاكه له هه‌وڵه‌كانیان بۆ راماڵینی به‌فر له‌سه‌ر شه‌قام و رێگه سه‌ره‌كییه‌كان كردنه‌وه‌ی رێگه‌كان به‌ڕووی هاتوچۆدا به‌رده‌وامن.
H.B