كونسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر له‌سه‌ر كوشتنی ئیمان "ماریا" هاته‌ده‌نگ
"پێویسته وەڵامدانەوەیەکی یاسایی بەدوادابێت"

K24 - هه‌ولێر:
كونسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، هاوبەشی پەرۆشی سەرکردەکانی هەرێمی کوردستانن له‌بارەی هەڵکشانەکانی بەمدواییانەی توندوتیژی و کوشتن و پێشێلکردنی مافەکانی ژنان و پێکهاتە پەراوێزخراوەکانی دیكه‌ی هەرێمی کوردستان.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: دەبێت ئەوەی پێی دەوترێت "کوشتن لەسەر شەرەف"، وەکو کوشتنەکانی بەمدواییانەی ئیمان "ماریا" سامی مەغدید و مریەم یەعقوب و عەیدێ محەمەد، لێکۆڵینەوە له‌بارەیانه‌وه ئەنجام بدرێت و وەڵامدانەوەیەکی یاسایی بەدوادابێت و ئەنجامدەرانیان بەرپرسیاربکرێن.
كونسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئێمە هانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەدەین بۆ بەردوامبوون لەسەر هەنگاونانی مانادار بۆ بەدەستهێنانی دادپەروەری و کۆتاییهێنان بە توندوتیژی و پارێزراوی و پاراستنی مافەکانی هەموو هاووڵاتیان، هەروەها ئێمە بۆ هاوکاری ئامادەین.