شه‌ڕ له‌نێوان پێشمه‌رگه‌كانی دیموكرات و سوپای ئێران ده‌ستپێكرد
K24 - هه‌ولێر:
شه‌ڕ و پێكدادانی چه‌كداری، له نێوان پێشمه‌رگه‌كانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و هێزه‌كانی رژێمی ئێران، له شاری شنۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ستیپێكرد.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی فه‌رمی ئه‌و حزبه، كه له زاری گوته‌بێژی شورای نیزامی حزبه‌كه گواستوویه‌ته‌وه ده‌ڵێت: "پێشمه‌رگه‌كانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له گونده‌كانی (سه‌رگیز و قه‌ره‌سه‌قه‌ل)ی شاری شنۆ كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی رژێمی ئێران".
به گوێره‌ی لێدوانی گوته‌بێژه‌كه، له ئاكامدا شه‌ڕ و پێكدادان ده‌ستپێكردووه و زه‌ره‌رو زیانێكی زۆریان به سوپای ئێران گه‌یاندووه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "زه‌ره‌رو زیانه‌كانی رژێم به‌رچاوه و به ئامبولانس كوژراو و برینداره‌كانی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شنۆ ده‌گوازێته‌وه و هاتوچۆش بۆ نه‌خۆشخانه قه‌ده‌خه‌یه و تا ئێستاش شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان به‌رده‌وامن".