گازپرۆم: هەناردەکردنی گاز لە رێگەی ئۆکرانیاوە بەردەوامە

گازپرۆم: خواست بۆ گازی سروشتی بۆ بەرزترین ئاستی بەرزبووەتەوە

كۆمپانیای گازپرۆمی رووسی
كۆمپانیای گازپرۆمی رووسی

K24 - هەولێر:

تاوەکو ئێستا هەناردەی گازی سروشتی رووسیا بە نێو خاکی ئۆکرانیادا بەردەوامە، ئەمڕۆش خواست بۆ بەرزترین ئاستی بەرزبووەوە.

کۆمپانیای گازپرۆم رایگەیاندووە، خواست بۆ گازی سروشتی بە گوێرەی گرێبەستە درێژخایەنەکان بۆ بەرزترین ئاستی بەرزبووەتەوە کە لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ یەکشەممەدا (13ـی ئاداری 2022) گەیشتووەتە 40 ملیار مەتر سێجای ساڵانە یاخود 109 ملیۆن مەتر سێجا لە رۆژێکدا.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی ئاژانسی ئینتەرفاکسی رووسی، سەرەڕای گرانبوونی نرخ بەڵام لەگەڵ بەرزبوونەوەی خواست بۆ گازی سروشتی ژمارەی کڕیارانیش زیادیکردووە.