کاردانەوەی هێرشی مووشەکی سەر ههولێر لە کەناڵی تەلەفزیۆنی هۆڵەندا
کەناڵی (NOS)ی هۆڵەندی وردهكاری هێرشه مووشهكییهكهی ههولێر بڵاودهكاتهوه

K24 – ههولێر:
کەناڵی (NOS)ی هۆڵەندی، کەناڵی تەلەفزیۆنی هۆڵەندی فەرمی، باسی لە هێرشی مووشەکی سەر هەولێر کردووە و لەژێر ناونیشانی "هاویشتنی مووشەک بۆ سەر شاری هەولێر" نووسیویەتی: شاری هەلێر رووبەڕووی 12 مووشەکی بالیستی بووەتەوە، سەرچاوە ئەمهریکی و عێراقییەکان ئەوەیان پشتراستکردووهتەوە، کە مووشەکەکان لە ئێرانەوە ئاراستەکراون.
هێرشەکە دوای کەمێک لە نیوەشەو بەکاتی هەلێر ئەنجامدراوە، بەرپرسانی عێراقی دەڵێن هەندێك مووشەک بەر کونسلخانەی ئەمریکا لە شارەکە کەوتوون، بەڵام بەرپرسێکی ئەمهریکی ئەو هەواڵە رەتدەکاتەوە.
کەناڵەکە هەروەها ئاماژە بە زیانەکان دەکات و دەنووسێت: زیانەکان هەمووی بەر دەوروبەری کۆنسوڵخانەکە کەوتووە و بەشێوەیەکی سەرەکی زیانی ماددین و هەروەها زیان بە ناوەندی ئامادەکردنی هەواڵ و ستودیۆی هەواڵ و کەناڵی کوردستان24 کەوتووە.
ئێن ئۆ ئێس بەردەوامدەبێت و دەنووسێت: ئەو هێرشە مووشەکییە دوای چەند رۆژێک لە هێرشی ئیسرائیل بۆسەر دیمەشقی پایتەختی سووریا دێت، کە دوو ئەندامی پاسدارانی لەشکری ئێران کوژران، ئێران هاوپەیمانێکی سەرەکی سووریایە و بوونی سەرباز و هێزی پاسداران لە سووریا، ئیسرائیل بە هەڕەشە بۆسەر خاکی ئیسرائیل دەزانێت و وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندبوو، کە تۆڵەی ئەو کارە دەکەنەوە.
هەروەها کەناڵەکە ئاماژە بەوەدەکات، لە رابردووشدا، هێزی ئەمهریکی نیشتەجێکراو لە فرۆکەخانەی هەولێر، چەندینجار دووچاری هێرش بوونەتەوە بە مووشەک و فڕۆکەی بێ فرۆکەوان، بەڵام هەرگیز کاریگەرییەکەی بەشێوەیەی دوێنێ شەو نەبووە.
لەدوا هێرشی ئەمهریکادا لە کانوونی دووەمی 2021، ئێران دەستی بەوەڵامدانەوە کردووە، دوای کوشتنی جەنەراڵ قاسم سولەیمانی سەرکردەی سەربازی ئێرانی، لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکهی بێفڕۆكهوانی ئهمهریكیدا كوژرا.
لە کۆتاییدا کەناڵەکە ئاماژەی بەوەداوە، کە سەربازانی هۆڵەندی لە سەرەتای ساڵی رابردووەوە ئامادەییان لە هەولێر هەیە و ژمارەیان 175 سەربازن، پاراستنی ئاسایشی بەشی سەربازی فڕۆکەخانەی نێودەڵەتی شارەکەن.