کەشناسی: بەفر دەبارێت و بارستە هەوایەکی سارد روو لە ناوچەکە دەکات
پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 – ھەولێر
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت و بارستە هەوایەکی سارد روو لە ناوچەکە دەکات و پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە هەندێک کاتدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، لە بەشێکی ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر دەبارێت لەگەڵ بارستە هەوایەکی سارد لە کاتەکانی شەودا.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت، پلەکانی گەرما بە چەند پلەیەک نزم دەبێتەوە، لە هەندێک ناوچەی شاخاوی ئەگەری بەفر بارین هەیە.