سوپای پاسداران باس له شه‌ڕه‌كه‌ی شاری شنۆ ده‌كات
سوپای پاسدران به ئه‌مبۆلانس كوژراو و برینداره‌كانی گواستۆته‌وه
K24 – هه‌ولیر
فه‌رمانده‌ی هێزی وشكایی سوپای پاسدارانی ئێران، شه‌ر و پێكدادانی نێوان پێشمه‌رگه‌ی دیموكرات و پاسدار له ناوچه‌ی شنۆ پشتڕاست ده‌كاته‌وه، كه به‌وته‌ی ئه‌و چه‌ندین پێشمه‌رگه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سه‌ردار محه‌مه‌د پاكپوور سه‌باره‌ت به شه‌ڕه‌كه‌ی ناوچه‌ی شنۆ رایگه‌یاند: "دوو تیمی تیرۆریستی سه‌ر به گرووپه‌كانی دژی شۆڕش كه بۆ خراپكاری و ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی، نییه‌تی هاتنه ناوه‌وه‌ی سنوور له ناوچه‌ی شنۆیان هه‌بوو، كه له لایه‌ن هێزه‌كانی هه‌واڵگری و سه‌ربازانی قه‌رارگای حه‌مزه‌ی سوپای پاسداران ئاشكرا كراون".
فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران به‌بێ ئه‌وه‌ی كه كات و چۆنییه‌تی روودانی شه‌ڕه‌كه ئاشكرا بكات، وتی: "دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند كاتژمێرێك سه‌ربازانی سوپا له‌گه‌ڵ تیرۆریستان تووشی شه‌ڕ بوونه و ژماره‌یه‌كان لێ كوشتووه".
لێدوانی فه‌رمانده‌ی هێزی وشكایی سوپای پاسداران پاش ئه‌وه‌ی دێت كه شه‌وی رابردوو ماڵپه‌ری فه‌رمی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له هه‌واڵێكدا بڵاوكرده‌وه: "پێشمه‌رگه‌كانیان له نێوان گونده‌كانی سه‌رگیز و قه‌ره‌سه‌قه‌لی ناوچه‌ی شنۆ كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی رژیمی ئێران".
هه‌روه‌ها باس له زیانه‌كانی پاسداران له‌م شه‌ڕه‌دا كردووه، كه به ئه‌مبۆلانس كوژراو و برینداره‌كانی بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی شاری شنۆ گواستۆته‌وه و هاتوچۆ بۆ نه‌خۆشخانه قه‌ده‌غه كردبوو.