حه‌نان فه‌تلاوی هه‌ڕه‌شه‌ی جوڵاندنی شه‌قام ده‌كات له دژی ڕێككه‌وتنی نه‌وتی هه‌رێم و به‌غدا
خه‌ڵكی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق دێنێته سه‌ر شه‌قام
K24 – هه‌ولێر
حه‌نان فه‌تلاوی له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری ڕێككه‌وتنێكی نوێی نه‌وتی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا،هه‌ڕه‌شه‌ی جۆڵاندنی شه‌قام ده‌كات.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق،هێرش ده‌كاته سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به حكومه‌تێكی نا ده‌ستوری ناوی ده‌بات.
فه‌تلاوی له‌وباره‌یه‌وه به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركردووه و ده‌ڵێ، له ڕێككه‌وتنه‌كانی پێشوو چیمان چنییه‌وه تا ڕێككه‌وتنێكی نوێی نه‌وتی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان دا بكه‌ین،كه حكومه‌تێكی نا ده‌ستورییه.
ئه‌و نوێنه‌ره هۆشداری به حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی ده‌دات كه ئازایانه ڕووبه‌ڕووی هه‌رێم ببێته‌وه كه مانگانه داوای ملیارێك دۆلار ده‌كه‌ن، پێویسته حكومه‌تی عێراق به هه‌رێم بڵێت "نه‌وتی خۆتان بۆ خۆتان و هی خۆمان بۆ خۆمان"
حه‌نان فه‌تلاوی هه‌ڕه‌شه له حكومه‌تی عێراق ده‌كات و ده‌ڵێت،ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتنێكی له‌و جۆره له‌لایه‌ن به‌غداوه قبوڵ بكرێت و مانگانه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت، ئه‌وا له دژی حكومه‌تی عێراق شه‌قام ده‌جوڵێنێت و له باشور و ناوه‌ڕاستی وڵات خه‌ڵكی له دژی حكومه‌ت ده‌هێنێته سه‌ر شه‌قام.
ئه‌م قسانه‌ی فه‌تلاوی پاش لێدوانێكی" سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان" هاتووه، كه ڕۆژی چوارشه‌ممه له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی"ڕۆیته‌رز" ڕایگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق مانگانه بڕی یه‌ك ملیار دۆلار بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێت،ئه‌وا ڕێككه‌وتنێكی نوێی نه‌وتی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا لوژیكیه و ئاماده‌ین ڕێككه‌وتنێكی له‌و جۆرهبكهین.