کەشناسی: لە هەندێک شوێن بەفر دەبارێت

پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 – ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە هەندێک کاتدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفر دەبارێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە کاتەکانی شەودا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

پەیامنێری کوردستان24 لە دەڤەری سۆران رایگەیاند، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بەفربارین حاجی ئۆمەران و ناوچە کوێستانییەکانی ناوچەکەی گرتووەتەوە.