واشنتن: هه‌موومان پابه‌ندین كه كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه دووباره نه‌بێته‌وه
"پاڵپشتی رزگاربووانیش ده‌كه‌ین"

K24 - هەولێر:
كونسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر ده‌ڵێت، هه‌ڵه‌بجه كه به چه‌كی كیمیاوی هێرشی كرایه سه‌ر، جارێكی دیكه دووباره نابێته‌وه.
رۆبه‌رت پاله‌دینۆ، كونسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر له میانی به‌شداریكردنی دانانی تاجه‌گووڵینه له‌سه‌ر گڵكۆی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند، حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری قوربانیان به‌شداری ئه‌و یاده ده‌كات.
كونسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر راشیگه‌یاند، "یادی ئه‌و كه‌سانه به‌رز راده‌گرین كه به‌هۆی ئه‌و بۆردوومانه بوونه قوربانی، پاڵپشتی رزگاربووانیش ده‌كه‌ین".
پاله‌دینۆ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، "هه‌موومان پابه‌ندین به‌وه‌ی ئه‌م رووداوه دووباره نه‌بێته‌وه، كه به‌ر له 34 ساڵ روویدا".