چه‌كداره توندره‌وه‌كان له سوریاوه ده‌گه‌نه ئه‌وروپا
ئه‌وروپا پێشبینی كرده‌وه‌ی زیاتری تیرۆریستی ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
ده‌زگای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له به‌لژیكا سه‌باره‌ت ب هاتنی چه‌كدارانی توندره‌و له سوریاوه بۆ ئه‌وروپا هۆشداری ده‌دات.
به‌پێی هه‌والێكی رۆژنامه‌ی "دارنییر ئور"، به‌لژیكا راپۆرتێك بۆ ده‌زگه ئه‌منییه‌كانی ئه‌وروپا ناردووه كه تێدا هاتوو: "هه‌ندێ چه‌كداری رێكخراوی داعش، 10 رۆژ پێش ئێستا سوریه‌یان به‌جێ هێشتووه و به كه‌شتی و به‌بێ پاسپۆرت، له رێگه‌ی توركیا و یۆنان به‌ره‌و ئه‌وروپا هاتوون و به‌سه‌ر دوو گرووپ دابه‌شبوون، یه‌كێكیان بۆ فه‌ره‌نساو ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان بۆ به‌لژیكا".
هه‌ر به‌پێ راپۆرته‌كه، چه‌كداران، چه‌كێ پێویستییان پێیه و ده‌یانه‌وێ هێرش بكه‌نه سه‌ر دوكان و چێشتخانه و سه‌نته‌ری ئه‌منی. هه‌روه‌ها هۆشداری ده‌دات كه فه‌ره‌نسا پیلانی داعشی بڵاوكردۆته‌وه كه توانایی جێبه‌جێكردنی هه‌ڕه‌شه‌كانی هه‌یه و ده‌توانێ ژماره‌یه‌كی زیاتر خه‌ڵك بكوژێت.
به‌رپرسانی به‌لژیكا، زانیاری سه‌باره‌ت به‌م پیلانه بۆ فه‌ره‌نسا ناردووه كه هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی پاڵه‌وانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا ـ یۆرۆ 2016 له فه‌ره‌نسا.
له‌لایه‌كی تره‌وه رێكخه‌ری ئه‌وروپا بۆ كاروباری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری رایگه‌یاند داعش بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ‌و وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر ئه‌وروپا ده‌مێنێته‌وه و پێشبینی گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌كداره ئه‌وروپاییه‌كانی ناو داعش له سوریا و عێراقه‌وه بۆ ئه‌وروپا ده‌كات، به‌هۆی شكستی رێكخراوه‌كه له هه‌ردوو وڵات و له‌ده‌ستدانی سه‌رچاوه داراییه‌كانی.
له فه‌ره‌نسا، سه‌رۆك ئۆلاند به‌شداری له مه‌راسیمی رێزگرتن له پۆلیس وڵاته‌كه‌ی بوو كه له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كه‌ی له له ماڵه‌كه‌ی له نزیك پاریس له‌لایه‌ن هاوڵاتییه‌كی به‌ره‌گه‌ز مه‌غریبی كوژراوه، كه به‌یعه‌تی به داعشی داوه.