بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 6 پلە ئێرانی هەژاند
هێشتا هیچ زانیاریەك لەبارەی زیانەکانی رانەگەیەندراوە
K24 - هەولێر:
بوومەلەرزەيەك بەگوڕى شەش پلە لەسەر پێوەری رێختەر، پارێزگای هورموزگان باشووری ئێرانی هەژاند.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی سەنتەری بوومەلەرزەزانی زانکۆی تاران، چەقی بوومەلەرزەکە شارۆچکەی کوخێرد سەربە پارێزگای هورموزگان بووە و کاتژمێر 02:45 بەکاتی ئێران روویداوە.
ئاماژە بەوەش کرا کە بوومەلەرزەكە لە قوڵايى ١٠ كيلۆمەتر روویداوە.
بهپێی ئهو ههواڵانهی له میدیای ئێران بڵاو كراونهتهوه له پارێزگاكانی دهورووبهر ههست به كاریگهری بوومەلەرزەکە كراوە و هێشتا هیچ زانیاری لەبارەی زیانی گیانیی هەبووە یان نا رانەگەیەندراوە.
سەرچاوە: AA
H.H