له سۆران كچێكی 15 ساڵ به پاساوی شه‌ره‌ف كوژرا و بكوژه‌كه خۆی راده‌ست كرد
ورده‌كاری كوژرانی كچێكی 15 ساڵ له لایه‌ن باوكییه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی (18ی ئازار/ مارسی 2022) له شارۆچكه‌ی سۆران، سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر، كچێكی (15 ساڵ) به چه‌كی كڵاشینكۆف كوژرا و باوكی كچه‌كه خۆی وه‌ك بكوژی كچه‌كه‌ی به پۆلیس ناساندووه و خۆی راده‌ست كردووه.
وتەبێژی پۆلیسی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە سۆران، شێروان خالید، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ "كوردستان24" رایگه‌یاند، تاوانه‌كه كاتژمێر (03:00)ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ روویداوه.
گوتیشی: تاوانلێكراو، كچێكه به ناوی "أ.ع.م"، ته‌مه‌نی (15 ساڵ) و پیشه‌ی قوتابی بووه.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و تاوانه به چه‌كی كڵاشینكۆف ئه‌نجامدراوه و ته‌رمی كچه‌كه (6) فیشه‌كی پێوه‌یه و تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی تاوانه‌كه، له ریزی هێزه له‌شكرییه‌كان بووه.
پۆلیسی به‌ڵگه‌ی تاوان له شوێنی تاوانه‌كه به‌ڵگه‌كانی كۆكردووه‌ته‌وه و ده‌ست به‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌دا گیراوه و تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی تاوانه‌كه‌یش دوای خۆ راده‌ستكردنی به گوێره‌ی مادده‌ی (406) له یاسای سزادانی عێراقی ژماره (111)ی ساڵی (1969) ده‌ستبه‌سه‌ره و لێكۆڵینه‌وه له قۆناغی سه‌ره‌تاییدایه.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه زیاتر له 15 ژن به هۆی توندوتیژییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان كوژراون، یان خۆیان كوشتووه.
تاوانباری به‌شێك له‌و تاوانانه تا ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراون و شوێنپێیان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی وته‌ی وتەبێژی پۆلیسی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە سۆران، له (2015)ـه‌وه ئه‌مه یه‌كه‌م حاڵه‌تی له‌و جۆره‌یه له سۆران رووی دابێت.