روسیا داوای ئاگربه‌ستێكی درێژخایه‌ن له حه‌له‌ب ده‌كات
ئاگربه‌ستی دوو رۆژه كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه
K24 – هه‌ولێر
روسیا داوای ئاگربه‌ستێكی درێژخایه‌ن له شاری حه‌له‌ب له باكووری سوریا ده‌كات، كه هه‌ر ئه‌مڕۆ ئاگربه‌ستی دوو رۆژه كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئاژانسی ئینته‌ر فاكسی روسی، له‌سه‌ر زاری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا، میخائیل بوگدانۆف رایگه‌یاند مۆسكۆ داوای ئاگربه‌ستێكی دریژخان له شاری حه‌له‌ب له باكووری سوریا ده‌كات.
ئاگربه‌ستی دوو رۆژه له شاری حه‌له‌ب پاش ئه‌وه‌ی دێت، كه ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی روسیا له‌گه‌ڵ بان كی مون سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ستیفان دی میستو‌را نوونه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سوریا له مۆسكۆ كۆبووه‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئاگربه‌ستی دوو رۆژه‌ی حه‌له‌ب كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه كه به ده‌ستپێشخه‌ری روسیا بووه.
تا ئێستا هیچ لایه‌نێكی ئۆپۆزسیۆن و رژیمی سوریا هیچ لێدوانێكیان سه‌باره‌ت به ئاگربه‌سته‌كه‌ی حه‌له‌بیان نه‌داوه.