به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی تانجه‌ڕۆ له پۆسته‌كه‌ی لادرا
لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی دوو هاووڵاتی له‌كاتی وه‌رگرتنی مووچه‌ی خانه‌نشینی پێكهێنرا

K24- سلێمانی:
له فه‌رمانێكی وه‌زاریدا، ئه‌مڕۆ ئاوات جه‌ناب نووری، وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری ده‌ستله‌كارپێكێشانه‌وه‌ی روقیا عومه‌ر سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی تانجه‌ڕۆی له پۆسته‌كه‌ی ده‌ركرد.
له فه‌رمانه وه‌زارییه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، تارا ساڵح محه‌مه‌د، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی ناوبراو له شوێنی روقیا عومه‌ر ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
وه‌ك له فه‌رمانه‌كه‌دا راگه‌یه‌ندراوه، لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی دوو هاووڵاتی له‌كاتی وه‌رگرتنی مووچه‌ی خانه‌نشینیی پێكهێنراوه و جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه، ئه‌م فه‌رمانه له كاتی ده‌رچوونییه‌وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، دوو مووچەخۆری خانەنشین لە پارێزگای سلێمانی لەکاتی سەرەگرتن بۆ مووچەکانیان گیانیان لەدەستدا.
له‌وباره‌یه‌وه سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە کوردستان 24ـی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دوو مووچەخۆری خانەنشین لەکاتی سەرەگرتن بۆ مووچەکانیان لەبانکی تانجەرۆ گیانیان لەدەستدا.
بۆ زانیاری زیاتر له‌باره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و دوو هاووڵاتییه، په‌یامنێری كوردستان24 له سلێمانی ورده‌كاری زیاتر ده‌خاته‌ڕوو: