کەشناسی رەوشی کەشوهەوای دوو رۆژی نەورۆزی راگەیاند

پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 – ھەولێر

کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی نمە باران، لە ناوچە شاخاوییەکان رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت، لە هەندێک ناوچە ئەگەری بەفربارین هەیە.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی سێشەممە ئاسمان لەنێوان هەوری تەواو و نیمچە هەوردا دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی بارانبارین لە کات و شوێنی جیاوازدا، لە ناوچە سنوورییەکان بەفرێکی کەم دەبارێت.