بایدن سه‌ردانی وارشۆ ده‌كات
ده‌سه‌ڵاتدارانی كیێڤ بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆیان له‌و شاره‌دا راگه‌یاند
K24 – هەولێر:
بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی دۆخی مرۆیی له ئۆكرانیا جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌گاته پۆڵه‌ندا. له‌مباره‌یه‌وه وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، واشنتن هاوكارییه مرۆییه‌كان پێشكه‌ش به كیێڤ ده‌كات.
كۆشكی سپی بڵاویكرده‌وه، 25ـی ئادار / مارسی 2022، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی دۆخی مرۆیی ئۆكرانییه‌كان، سه‌ردانی وارشۆی پایته‌ختی پۆڵه‌ندا ده‌كات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، لوید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، له ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی دژی ئۆكرانییه‌كان، هۆشداری دایه رووسیا. ئۆستن رایگه‌یاند، "مۆسكۆ له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دووچاری سزای گه‌وره ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر بێت و چه‌كی كیمیایی دژی ئۆكرانییه‌كان به‌كار بهێنێت".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، به‌هۆی بۆردوومانی رووسه‌كان، ده‌سه‌ڵاتدارانی كیێڤ بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆیان له‌و شاره‌دا راگه‌یاند.