ئەردۆغان: ئۆپەراسیۆنەكان دژی پەكەكە ناوەستن

K24 - ھەولێر

سەرۆك كۆماری توركیا ئۆپەراسیۆنەكانی سوپا و ھێزە ئەمنییەكانی توركیا دژی پەكەكە ناوەستن یان دەبێ پەكەكە چەك دابنێ یان دەبێ لە توركیا بچێتەدەرەوە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لەكاتی فتار لەگەڵ باڵوێزانی وڵاتان لە تورکیا رایگەیاند، كە خەباتیان لە دژی تیرۆر بەردەوام دەبێت گوتیشی: "یان دەبێ پەكەكە چەك دابنێ یاخود لە توركیا بچێتە دەرەوە، ئەگەرنا ھیچ رێگایەك نەماوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، كە زۆرجار یەكێتی ئەوروپا ھەوڵەكانی لە دژی توركیان، بۆیە ئەوان لە بەرامبەر ئەم سیاسەتە نیگەرانن ئەرۆغان دەشڵێت: "پێویستە یەكێتی ئەوروپا و توركیا لە ئامانجە ستراتیجییە ھاوبەشەكانیان وردببنەوە".