رێکارەکانی پاراستنی ژینگە له جهژنی نهورۆزدا بەدی دەکرێت
داوا له گهشتیاران دهكرێت رهچاوی ژینگه بكهن

K24 – ههولێر:
لە جەژنی نەورۆزدا، داوا لە هاونیشتمانیان دەکرێت سرووشت و ژینگەی كوردستان بپارێزن، بەتایبەتی پاشماوەکانیان بەشێوەیەكی هەڕەمەكی فڕێ نەدەن، بەڵكو دەبێت بەشێوەیەكی دروست بیخەنە نێو سەبەتەی خاشاك و شوێنی تایبەت بە رزگاربوون لە پاشماوەکان، تا كوردستانێكی جوان و خاك و ئاو و هەوایەكی پاك بۆ خۆمان و نەوەكانمان زامن بكەین.
ڕێکارەکانی دەستەی ژینگە بۆ پاراستنی ژینگە بە شێوەیەکی بەرچاو لە یەکەم رۆژی نەورۆزی ئەمساڵدا بەدی دەکرا، دابەشکردنی کیسی خۆڵ و خاشاک بەسەر گەشتیاراندا ھەوڵێک بوو بۆ ئەوەی گەشتیاران ژینگە بپارێزن.
ھەمووان داوا دەکەن پارێزگاری لەو شوێنانە بکرێت، کە ھاووڵاتیان بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش سەردانی دەکەن تا ھەموو کەسێک بتوانێت سوودی لێببینێت، بایهخدان به پاراستنی ژینگه وهك بهشێك له ئاسایشی نیشتمانیی بەشێک بوو لە هۆشیاری دەستەی ژینگە بۆ ھاووڵاتیان.
حکومەتی ھەرێمی کوردستان و ئیدارەی پارێزگاکان لە پێش جەژنی نەورۆز ڕێکاری تایبەتی ژینگەپارێزیان داڕشتەوە و دەستەی ژینگەش داوای لە ھەموو گەشتیاران کرد لە پێناو پاراستنی ژینگەی کوردستان دیمەنی سهیرانگاکان بە پاک وخاوێنی ڕاگرن، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستانیش له پهیامی پیرۆزبایی جهژنی نهورۆزدا داوای لە هاونیشتمانیان کرد، لە کاتی گەشت و سەیرانەکانیاندا، پاکو خاوێنی ژینگەکەیان بپارێزن و رێنماییەکانی هاتووچۆش جێبەجێ بکەن.