سلێمانی.. ئاماری رووداوەکانی هاتووچۆ لە رۆژانی جەژنی نەورۆز
له ماوه‌ی دوو رۆژدا 7 رووداوی هاتووچۆ روویداوه
K24 – هه‌ولێر:
بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، له دوو رۆژی رابردوودا 7 رووداوی هاتووچۆ له سنووری پارێزگای سلێمانی روویانداوه، كه ژماره‌یه‌ك كه‌س بریندابوون، زۆربه‌ی رووداوه‌كانیش به‌هۆی بێ ئاگایی شوفێرانه‌وه بووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: کۆی گشتی رووداوەکانی ھاتووچۆ لە رۆژانی نەورۆز لە سنووری پارێزگای سلێمانی، كه بەشێوەیەکی فه‌رمی لەلایەن ئەفسەرانی ھاتوچۆی سلێمانی پشكنین و ھێڵکاری بۆ ئەنجام دراوه، به‌مشێوه‌یه بووه:
رۆژی یه‌كشه‌ممه 20ی ئاداری 2022، له سنووری پارێزگای سلێمانی 4 رووداوی ھاتوچۆی رویداوە، جۆری رووداوەکان 2 پێکدادان و یه‌ك وەرگەران و رووداوێشكیش بە ھۆی نەمانی کۆنترۆڵ بوو و لە ئەنجامی کەشف و ھێڵکاری، ھۆکارەکانی بۆ پابەند نەبوون بە خێراییە یاساییەکان و و بێ ئاگایی و سه‌رقاڵیی شۆفێران بووه لەکاتی شۆفێریدا.
له رۆژی دووشه‌ممه 21ی ئاداری 2022، به‌پێی پشكنین و هڵێكاری ده‌ركه‌وتووه، كه 3 رووداوی هاتووچۆ روویداوه، كه هه‌رسێ رووداوه‌كه له جۆری پێکدادان بووە. یه‌كێك له رووداوه‌كان لە سەیرانگای دوکان بووه و 6 برینداری لێ کەوتووه‌تەوە، ھۆکارەکانیش بۆ کەمتەرخەمی و بێ ئاگایی لە کاتی پێچکردنەوە لە چوارڕیانی سورداش بووه، كه دۆخی برینداران جێگیرە.