كه‌شناسی هه‌رێم ره‌وشی كه‌شوهه‌وای سبه‌ی راگه‌یاند

"باران به‌مشێوه‌ ده‌بارێت"

له‌ هه‌ندێ شوێن دڵوپه‌باران ده‌بارێت
له‌ هه‌ندێ شوێن دڵوپه‌باران ده‌بارێت

K24 – هه‌ولێر:

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، ئه‌مشه‌و پێشبینی بارانبارین له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌كان ده‌كرێت.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی رایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مشه‌و له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌كان باران ببارێت، جیا له‌وه‌ش پێشبینی دڵۆپه‌باران له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.

كه‌شناسی هه‌رێم روونیكرده‌وه‌، سبەى پلەکانى گەرما بەرز دەبنەوە، له‌ماوه‌ی 12 كاتژمێری رابردوودا رێژه‌ی بارانبارین به‌مشێوه‌ بووه‌:

0.3 ملم لە سلێمانى

 1.2 ملم لە هەڵەبجە

 0.6 ملم لە کانى ماسى

 0.1 ملم لە زاخۆ

0.2 ملم لە بازیان

 0.2ملم لە حاجى ئۆمەران

 0.8 ملم لە مەیدان

 2.1 ملم لە خانه‌قین