کەشناسی رەوشی کەشوهەوای راگەیاند

پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

كه‌شناسی له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی هەورە بروسکە و لێزمە ده‌كات
كه‌شناسی له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی هەورە بروسکە و لێزمە ده‌كات

K24 – ھەولێر

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی لە هەندێک ناوچە باران دەبارێت و لە هەندێک کاتدا هەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لە نیمچە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، نمە باران دەبارێت. لە کاتەکانی ئێوارە و درەنگانی شەودا ئەگەری هەورەتریشقە هەیە و پلەی گەرمی 3 – 4 بەرز دەبێتەوە.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی پێنجشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە کات و شوێنی جیاوازدا، ئەگەر هەورەتریشقە هەیە لەگەڵ بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان.