کەشناسی رەوشی کەشوهەوای دوو رۆژی راگەیاند

پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 – ھەولێر

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی لە هەندێک ناوچە باران دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ دابارینی باران لە کات و ناوچەی جیاواز لە هرندێک ناوچەی شاخاوی بەفر دەبارێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەکشەممە ئاسمان هەوری تەواو و نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک کات و شوێن ئەگەری نمە باران هەیە.