كرملین وه‌ڵامی بایدن ده‌داته‌وه
"كاریگه‌ری ده‌بێت"
K24- هه‌ولێر:
ئاژانسێكی هه‌واڵی رووسیا له زاری گوته‌بێژی كرملینه‌وه وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی بایدن ده‌داته‌وه و رایگه‌یاند، قسه‌كانی جۆ بایدن كاریگه‌ری بۆسه‌ر داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌كانی مۆسكۆ و واشنتن ده‌بێت.
ئاژانسی تاسی رووسی له زاری ماریا زاخارۆفا، گوته‌بێژی كۆشكی كرملین وه‌ڵامی لێدوانه‌كه‌ی جۆ بایدن له‌باره‌ی پوتن ده‌داته‌وه، كه رایگه‌یاندبوو "پوتن خوێنڕێژه"، له‌مباره‌یه‌وه زاخارۆفا رایگه‌یاند، ئه‌مه كاریگه‌ری بۆ سه‌ر داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و رووسیا ده‌بێت.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌كاتی دیداری له‌گه‌ڵ ئاواره ئۆكرانییه‌كانی پۆڵه‌ندا، پوتنی هاوتا رووسییه‌كه‌ی به خوێن‌ڕێژ وه‌سف ده‌كات.
جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێری ئاژانسی فرانس پرێس ده‌رباره‌ی بۆچوونیان به‌رامبه‌ر ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا رایگه‌یاند، "سه‌رۆكی رووسیا خوێنڕێژه".