خانمه په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی به‌ریتانیا گیانی له‌ده‌ستدا
K24 - هه‌ولێر:
جۆ كۆكس، خانمه په‌رله‌مانتاری به‌ریتانیا له‌سه‌ر لیستی پارتی كرێكاران، دوای ئه‌وه‌ی له رووداوێكی ته‌قه‌كردن بریندار كرا، گیانی له‌ده‌ستدا.
جۆ كۆكس ته‌مه‌نی 41 ساڵان، خاوه‌ن دوو منداڵ بوو و نوێنه‌ری ناوچه‌ی "به‌تلی" ئینگلته‌را بوو، له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه به ده‌مانچه هێرشی كرایه سه‌ر و به سێ گوللـه بریندار كرا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان دواتر هێرشكه‌ره‌كه سێ چه‌قۆی لێداوه و هاواری كردووه كه نابێت "به‌ریتانیا له ئه‌وروپا جیابێته‌وه".
پۆلیسی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، ته‌قه‌كه‌ره‌كه ناوی "تۆم مایه‌ر"ه و ته‌مه‌نی 51 ساڵانه و ئێستا له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراوه.
رووداوه‌كه‌ش ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، له‌به‌رده‌م نووسینگه‌ی ئه‌و خانمه په‌رله‌مانتاره له باكووری ئنگلته‌را روویداوه.
.png)
.jpg)
.png)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
