شه‌ڕ له نێوان پێشمه‌رگه‌كانی حدكا و سوپای پاسداران له خانێ ده‌ستیپێكرد
K24 - هه‌ولێر:
شه‌ڕ و پێكدادانی چه‌كداری، له‌نێوان پێشمه‌رگه‌كانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و سوپای پاسداران، له شارۆچكه‌ی خانێی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ستیپێكرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕ و پێكدادانانه كوژراو و بریندار هه‌ن.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، دوێنێ له شاری شنۆ، له شه‌ڕو پێكدادانێكدا، نزیكه‌ی 25 چه‌كداری سوپای ئێران كوژران.