ئێزیدیەکان دەچنە مەزارگەی مەھمەد رەشان
ئێزدییه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا رێوڕه‌سمێكی ئایینی خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن

K24 - هه‌ولێر:
ساڵانە ئێزیدیەکان دەشتی نەینەوا دەچنە مەزارگەی مەھمەد رەشان لە بناری چیای مەقلوب و لەوێ بە رێورەسمی ئایینی و سەمای دڵخوشییەوە پێشوازی لە وەرزی بەھار دەکەن، وەک ئێزدییەکان باسی دەکەن، ئەو ئارامیەی لە ھەرێمی کوردستان ھەیە، وایکردوە کە ئەوان لە ھەر کاتێکدا بتوانن رێورەسمە ئایینیەکانیان بگێرن.
ئێزدییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمه ئایینییه‌كه‌یان، به بیروباوه‌ڕێ خۆیانه دڵخۆشی خۆیان به سه‌ما ده‌رده‌بڕن، ئه‌وان به‌و شێوه‌یه پێشوازی له وه‌رزی به‌هار ده‌كه‌ن، كا تا ئێستا تێیدا باران ده‌بارێت.
عایید حەجی، سەرپەرشتیاری رێورەسمەکه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌شداربووانی رێوڕه‌سمه‌كه ئێزیدین، له ده‌شتی نه‌ینه‌واوه هاتوون، به‌تایبه‌تی له باشیك و به‌حزانێ، كه ئه‌وان بوونی خۆیان له‌وێ دووپات ده‌كه‌نه‌وه و به ئارامی رێوڕه‌سمه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
دوای كۆتاییهاتنی رێوڕه‌سمه‌كه، ته‌واوی به‌شداربووان له‌ناو باخچه‌ی مه‌زارگه‌كه خه‌ریكی خواردن ده‌بن، كه ئه‌وه له‌لای ئه‌وان نیشانه‌ی هه‌بوونی ئارامییه و بۆ ئه‌وان ده‌بێته سه‌یران.