عێراق داوای قه‌ره‌بوو له ئیسرائیل ده‌كات
به پشتبه‌ستن به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ژماره 487ی ساڵی 1981
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی عێراق له هه‌وڵی به‌دواداچوون و داواكردنی قه‌ره‌بووی بۆردومانی ئیسرائیله بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌ی ناووكی عێراق له ساڵی 1981دا.
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، قاسم ئه‌عره‌جی، ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌و پرسه‌ی كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی عێراق له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه تاوتوێكرا.
ساڵی 1981، فڕۆكه ئیسرائیلییه‌كان ئاسمانی عێراقیان به‌زاند و به سوودوه‌رگرتن له سه‌رقاڵیی عێراق به شه‌ڕی ئێرانه‌وه، دامه‌زراوه‌ی ناووكی ته‌مموزی عێراقیان بۆردومانكرد.
به پشتبه‌ستن به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ژماره 487ی ساڵی 1981، كه ماف دراوه‌ته عێراق، داوای قه‌ره‌بووی زیانه‌كان بكات، ئێستا به‌غدا ده‌یه‌وێت ئه‌و داوایه زیندوو بكاته‌وه.
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، رایگه‌یاند، پێویسته ئیراده‌یه‌ك هه‌بێت بۆ داواكردنی مافه‌كانمان و گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و مافه‌ی عێراق.