قورئان بخوێنه و به‌نزین به‌خۆڕایی وه‌ربگره
ئه‌م ئۆفه‌ره ته‌نها له مانگی ره‌مه‌زاندا ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
كۆمپانیایه‌كی حكوومی نه‌وت و گاز له ئیندۆنیزیا رایگه‌یاندووه، هه‌ر كه‌سێك به‌شێك "جزء"ێك له قورئانی پیرۆز بخوێنێت، ئه‌وان به خۆڕایی و بێ هیچ به‌رامبه‌رێك به‌نزینی پێده‌ده‌ن.
كۆمپانیای پێرتامینای نه‌وت و گاز، له جاكارتای پایته‌ختی ئیندۆنیزیا رایگه‌یاندووه، له‌به‌رامبه‌ر خوێندنی هه‌ر "جزء" به‌شێك قورئان، دوو لیتر به‌نزین به خۆڕایی ده‌درێت.
كۆمپانیاكه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، پێنج وێستگه‌ی سووته‌مه‌نی ته‌رخان كردووه و خه‌ڵكیش خۆیان دێن و "جزء" به‌شێكی قورئان دیاری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بیخوێنن.
سه‌رپه‌رشتیارانی ئه‌و پرۆژه‌یه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، هیچ چاودێرییه‌ك له‌سه‌ر قورئان خوێنان دانه‌نراوه و ته‌نها پشت به راستگۆیی و متمانه به یه‌كتر ئه‌و كاره ده‌كه‌ن.
عارف بۆدیمان، به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كێك له وێستگه‌كانی كۆمپانیاكه ده‌ڵێت: "ده‌مانه‌وێت به‌و شێوه‌یه رێز له قورئان خوێنان بگرین و له به‌رامبه‌ر جوزئێك قورئان، دوو لیتر به نزین به‌خۆڕایی بده‌ین، مه‌به‌ستیش له‌م كاره سوود و قازانجی مادی نییه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئامانجێكی دیكه‌مان ئه‌وه‌یه كۆمه‌ڵگاكه زیاتر به‌ره موسڵمانێتی به‌رین".
یه‌كێك له‌وانه‌ی قورئان ده‌خوێنێت ده‌ڵێت: "من ده‌زانم له به‌رامبه‌ر هه‌ر كارێكی چاكه، پاداشتێك وه‌رده‌گرین، من رۆژانه (جزء)ێك قورئان ده‌خوێنم و له كۆتایی مانگی ره‌مه‌زانیش خه‌تمی قورئان ته‌واو ده‌كه‌م، به‌مه‌ش هه‌م به‌نزینه‌كه به خۆڕایی وه‌رده‌گرم، هه‌م خێرێكی گه‌وره ده‌كه‌م".
له ئیندۆنیزیا، ماتۆرسیكل، یه‌كێكه له ئامرازه باو و سه‌ره‌كییه‌كانی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هاووڵاتییان و پێدانی دوو لیتر به‌نزینیش، سوودێكی زۆریان پێده‌گه‌یه‌نێت.
ئیندۆنیسیا له رووی دانیشتوانه‌وه، به گه‌وره‌ترین وڵاتی موسڵمان داده‌نرێت له جیهان و كۆی ژماره‌ی دانیشتوان نزیكه‌ی 250 ملیۆن كه‌س ده‌بێت، كه 90%یان موسڵمانن.
