مریشكه‌كانی بیڵ گه‌یتس بۆلیڤیای تووڕه‌كرد
وه‌زیری گه‌شه‌پێدانی بۆلیڤیا: بیڵ گه‌یتس واده‌زانێت ئێمه له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست ده‌ژین
K24 - هه‌ولێر:
حكوومه‌تی بۆلیڤیا ره‌تیكرده‌وه، مریشك وه‌ك هاوكاری له بێل گه‌یتسی خاوه‌ن كۆمپانیای مایكرۆسۆفت و ملیاردێری ئه‌مه‌ریكا وه‌ربگرێت و رایگه‌یاند، گه‌یتس پێویستی به توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ هه‌یه له كه‌رتی دره‌وشاوه‌ی ده‌واجین له بۆلیڤیا.
سیزار كۆكاریكۆ، وه‌زیری گه‌شه‌پێدانی بۆلیڤیا، دوێنێ چوارشه‌ممه بۆ رۆژنامه‌وانان گوتی: "نازانم بێل گه‌یتس چۆن له ئێمه ده‌ڕوانێت، وا ده‌زانێت ئێمه 500 ساڵ له‌دواوه‌ین و له‌ناوه‌ڕاستی دارستاندا ده‌ژین و نازانین چۆن وه‌به‌رهێنان بكه‌ین؟ له‌گه‌ڵ ته‌واو رێزمدا، به‌ڵام پێویسته چیدیكه قسه له‌سه‌ر بۆلیڤیا نه‌كات".
دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت، كه به‌شێكی زۆر له سامان و داهاته‌ی له بواری خێرخوازیدا به‌كارده‌هێنێت، پێشتر رایگه‌یاندبوو، كه سه‌د هه‌زار مریشك ده‌داته ئه‌و وڵاتانه‌ی رێژه‌ی هه‌ژارییان تێدا به‌رزه، به‌تایبه‌تیش وڵاتانی ئه‌فریقیا، بۆلیڤیاش له‌و پرۆژه‌یه‌ی گه‌یتس دابوو.
یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی ده‌واجین له بۆلیڤیا رایگه‌یاند، ساڵانه 197 ملیۆن مریشك به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و نزیكه‌ی 36 ملیۆنیش هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كات.