13 تابلۆ.. وا هه‌ست ده‌كه‌ی 13 وێنه راسته‌قینه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
نیگاركێشێكی ئه‌ڵمانی به‌ناوی مایك دراگاس، شێوازێكی جیاوازی نه‌خشاندنی تابلۆی هه‌ڵبژاردووه، ئه‌ویش ئه‌و تابلۆیانه‌ی ده‌یاننه‌خشێنێت، تا راده‌یه‌كی زۆر له وێنه‌ی راستی ده‌چن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، چه‌ند ته‌كنیكی نوێ به‌كارده‌هێنێت.
دراگاس ده‌ڵێت: "هه‌رگیز له قوتابخانه و په‌یمانگه‌كانی هونه‌ری نه‌مخوێندووه، به‌ڵام له ته‌مه‌نی 3 ساڵییه‌وه وێنه‌ده‌كێشم، له‌گه‌ڵ نه‌خشاندنی یه‌كه‌م سكێچ، دایكم تێبینی به‌هره‌ی وێنه‌كێشی منی كرد، دوای ته‌واوكردنی باخچه‌ی ساوایان، ره‌نگی زه‌یتیم به‌كارهێنا، ئه‌و كات ته‌مه‌نم ته‌نها 7-8 ساڵان بوو و بیرمه یه‌كه‌م تابلۆم به هاوڕێیه‌كی خێزانه‌كه‌مان فرۆشت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "دواتریش بۆ په‌یداكردنی بژێوی ژیان، شوێنێكی نه‌خشاندنی تاتووم دامه‌زراند و 14 ساڵ كارم تێیدا كرد، تا ئه‌و رۆژه‌ی بڕیارمدا ببم به هونه‌رمه‌ندێكی نیگاركێش و به به‌كارهێنانی ره‌نگه زه‌یتییه‌كان، تابلۆكان به شێوه‌یه‌ك ده‌كێشێم كه تاراده‌یه‌كی زۆر له راستییه‌وه نزیكن و كاره‌كه‌ی خۆمم خۆشده‌وێت، حه‌ز به به‌كارهێنانی ره‌نگی زه‌یتی ده‌كه‌م و به‌تایبه‌ت ئه‌و ره‌نگانه‌ی رووناكی ده‌ده‌نه‌وه".
له باره‌ی وێنه‌ی كه‌سایه‌تییانه‌ی بۆ كێشانی تابلۆكانی به‌كارییان ده‌هێنێت گوتی: "حه‌ز ده‌كه‌م وێنه‌ی ئه‌وانه بكێشێم كه هونه‌رمه‌ندن و له‌لایه‌ن وێنه‌گرانه‌وه وه‌ك مۆدێل وێنه‌یان ده‌گیرێت، بۆ ئه‌وه‌ی تا دوایین پله تابلۆكان له راسته‌قینه بچن".
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)