به فه‌رمی هانده‌رانی یانه‌ی چوارقورنهدا سزا دران

فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان چاره‌نووسی یارییه‌كه‌ی چوارقورنه و خانه‌قینی یه‌كلایی كرده‌وه و سزایه‌كی توندی به‌سه‌ر یانه‌ی چوارقورنهدا سه‌پاند.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 30 ئاداری 2022، دوای چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆر فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا زنجیره‌یه‌ك بڕیار و ڕاسپارده‌ی نوێی ده‌كرد، له یه‌كێك له خاڵه‌كانی سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی چوارقورنه‌ی بۆ خولی نایابی كوردستان په‌سه‌ند كرد، به‌ڵام له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌دا بڕیاری داوه یانه‌ی چوارقورنه هیچ یارییه‌ك له وه‌رزی داهاتوو له نێو یاریگه‌ی خۆی ئه‌نجام نه‌دات.
له دوایین گه‌ڕی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستان، یانه‌ی چوارقورنه میوانداریی خانه‌قینی كرد و ئه‌نجامی ئه‌م یارییه بلیتی گه‌یشتنی به خولی نایاب یه‌كلایی ده‌كرده‌وه، له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه له‌وكاته‌ی چوارقورنه 2 ـ 1 له پێش خانه‌قین بوو، به‌هۆی زامداربوونی دوو یاریزانی یانه‌ی خانه‌قین، یارییه‌كه وه‌ستا و یاریزانانی خانه‌قین یاریگه‌یان جێهێشت و یارییه‌كه ته‌واو نه‌كرا، له‌م یارییه چوارقورنه به بردنه‌وه راسته‌وخۆ ده‌گه‌یشته خولی نایاب، خانه‌قینیش به بردنه‌وه و یه‌كسانبوون ده‌یتوانی بلیتی خولی نایاب ببڕێت.
