داعش سێ گوندی له‌ده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی ده‌رهێنا
K24 - هه‌ولێر:
هه‌رسێ گوندی بیر ئه‌حمه‌د، عه‌بود و زهنجهلی له باشووری خورماتوو كه له ژێر كۆنتڕۆڵی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبیدا بوون، له‌لایه‌ن داعشه‌وه ده‌ستییان به‌سه‌ردا گیرایه‌وه.
له ئێستاشدا شه‌ڕ له‌نێوان چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و داعشدا له رۆژئاواى شارۆچكه‌ی خورماتوو ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه و به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، عه‌قید مسته‌فا ئامرلی، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی خورماتوو و جێگره‌كه‌ی كوژران.
په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، چه‌كدارانی رێكخراوی داعش له رێگه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوه‌وه هێرشی كردووه‌ته سه‌ر گونده‌كان و پاشه‌كشێیان به حه‌شدی شه‌عبی كردووه.