هێزه‌كانی عێراقی بینای قایمه‌قامییه‌تی فه‌لوجه كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن
كۆنترۆڵی ته‌واوی شاره‌كه نزیكبووه
K24 – هه‌ولێر
هێزه‌كانی عێراقی له داویین پێشڕه‌وییه‌كانی له ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی فه‌لوجه، گه‌ره‌ك نزال له ناوه‌ڕاستی شاره‌كه كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن، كه له چوار لاوه به‌ره‌و سه‌نته‌ری شاره‌كا ده‌چن و نزیكی بینای شاره‌داری فه‌لوجه بوونه.
به‌رپرسێكی سه‌ربازی عێراق رایگه‌یاند هێزه‌كانیان گه‌یشتوونه شه‌قامی به‌غدا كه شه‌قامێكی ستراتیژییه و ته‌نی 70 مه‌تر له بینای شاره‌داری دووره.
هه‌روه‌ها وتی چه‌كدارانی داعش گه‌ماڕۆ دراون و رێگاكانی گه‌یشتنی یارمه‌تییان داخستووه و سێ تانكه‌ری بۆمبه‌كراویان له‌ناو بردووه و زیاتر له 50 بۆمبی چێندراو پوچه‌ڵكراوه‌ته‌وه.
هێزه‌كانی عێراقی رێگه‌ی نێوان گه‌ره‌كی پیشه‌سازی و گه‌ره‌كی "نزال"یان داخستووه كه ده‌ستیان به‌سه‌ر ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كی چوونه ناوه‌وه‌ی شاره‌كه گرتووه.
وه‌زیری به‌رگری عێراق، خالید عوبێدی له كاتی سه‌ردانكردنی مێحوه‌ره‌كانی شه‌ری فه‌لوجه راگه‌یاند كۆنتڕۆڵی شه‌ڕه‌كه‌یان به‌ده‌ست گرتووه و داعش به یه‌كجاری تووشی شكست بووه و كۆنتڕۆڵی ته‌واوی شاره‌كه مسۆگه‌ر بووه.