تاران: ته‌قینه‌وه‌ی بۆری گاز
به‌هۆی ته‌قینه‌وه ئاگركه‌وتنه‌وه روویداوه
K24 – هه‌ولێر
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له شاری تارانی پایته‌ختی ئێران له‌كاتی كاركردنی كرێكاران، بۆرییه‌كی گاز ده‌ته‌قێته‌وه كه وێنه‌یه‌كی ئاگرین له شوێنێ ته‌قینه‌وه به به‌رزی باڵاخانه‌كانی ده‌وروبه‌ر دروست ده‌بێت.
ژماره‌یه‌ك كرێكار به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه برینداربوونه، به‌ڵام هێشتا سه‌باره‌ت به ژماره‌ی كوژراوان هیچ راپۆرتێك بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، كه ته‌قینه‌وه‌كه كاتژمێر 4:30 به‌ره‌به‌یانی له كاتی كاركردن له پرۆژه‌ی مێترۆ روویداوه.
ته‌قینه‌وه هه‌روه‌ها بووه هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ك كه تیمه‌كانی ئاگركوژینه‌وه، ئه‌مبۆلانس و هێزه‌كانی ئه‌منی گه‌یشتنه شوێنه‌كه و بیناكانی ده‌روبه‌ر به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه چوڵكران.
به‌رپرسی ناوه‌ندی پێشیگرتن به قه‌یران له شاری تاران رایگه‌یاند ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵكراوه. هه‌روه‌ها به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه چاڵێك دروستبووه كه پڕكردنی پێویستی به كات هه‌یه.