نهنتانیاهۆ 600 هه‌زار دۆلاری له شه‌ش رۆژدا خه‌رجكردووه
1600 دۆلار بۆ ئارایشگای تایبه‌تی خه‌رجكردووه
K24 – هه‌ولێر
به‌پێی راپۆرتێك سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین نه‌تانیاهۆ زیاتر له 600 هه‌زار دۆلار له دارایی گشتی له گه‌شتێكی شه‌ش رۆژه‌دا بۆ نیویۆرك خه‌رجكردووه، كه ته‌نیا 1600 دۆلار بۆ ئارایشگای تایبه‌تی بووه.
گه‌شته‌كه‌ی نه‌تانیاهۆ كه بۆ كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ساڵی رابردوو بووه، كه 210 دۆلار بۆ خزمه‌تگوزاری پاككردنه‌وه و 1862 دۆلار بۆ خواردن و نزیكه‌ی 20 هه‌زار دۆلار بۆ گواستنه‌وه و كه‌لوپه‌ل خه‌رجكردووه.
له‌لایه‌كی تره‌وه پۆلیسی ئیسرائیل هاوسه‌ری نه‌تانیاهۆ، سارا به خراپ به‌كارهێنانی دارایی گشتی بۆ خواردنی تایبه‌تی و چاودێری ته‌ندروستی بۆ باوكه نه‌خۆشه‌كه‌ی تۆمه‌تباركردووه.
دادگای كار له قودس، مانگی رابردوو، كارمه‌ندێكی هاوسه‌ری نه‌تانیاهۆ به 30 هه‌زار دۆلار سزای دابوو.
له ساڵی 2013، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل به‌هۆی خه‌رجكردنی 127 هه‌زار دۆلار بۆ دروستكردنی ژوورێكی تایبه‌ت به نووستن له‌ناو فرۆكه تووشی ره‌خنه ببوو.