ته‌رمی ئه‌و سێ گه‌نجه دۆزرانه‌وه كه له ناو رووباری خه‌مه‌ڵۆكه خنكان
تیمه‌كان له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وام بوون
K24- سلێمانی:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووه‌م و سێیه‌م تەرمی ئەو سێ گەنجە دۆزرانه‌وه، كه كه‌وتنه ناو چەمی خەمەڵۆکە لە سنووری قەزای ماوەت.
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: تەرمێكی دیكه‌ش دۆزراوەتەوە ناوی "کۆسار نەوزادە" و سێیەم گەنجی رووداوەکەی سنووری قه‌زای ماوه‌ته كه 12 رۆژ بەر لە ئێستا کەوتنە ناو چەمەکەوە و تەرمەکانیان بێ سەروشوێن بوون.
هه‌روه‌ها راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات، قائیمقامیەتی ماوەت و فەرمانگه پەیوەندیدارەکانی سنوورەکە و بەڕێوەبەرایه‌تیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی و تیمی فڕۆکەوانی و خۆبەخشان و کەسوکاری قوربانییەکان؛ راسپێردراون و به هه‌ماهه‌نگی هه‌وڵه‌كانیان بۆ ده‌رهێنانی تره‌می ئه‌و قوربانیانه چڕكردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها سوپای ته‌واوی یه‌كه كارگێڕی و ئیدارییه‌كان و تیمی خۆبه‌خشانیش كراوه، كه به درێژایی ئه‌و ماوه‌یه له هه‌وڵه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی قوربانیان به‌رده‌وام بوون.
H.B