بانکی ناوەندی ئەوروپا: بەشێك لە رووسەکان دراوە ئەلیکترۆنییەکان بەکاردەهێنن
"قەبارەی ئاڵوگۆڕی روبل بە دراوە ئەلیکترۆنییەکان و دراوەکانی دیکە بۆ بەرزترین ئاستی لە دوای ساڵی 2021ـەوە بەرزبووەتەوە"

K24 - ههولێر:
كریستین لاگارد، سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەوروپا ئاشکرایکرد، هەندێك بەڵگەیان دەستکەوتووە، کە بەشێك لە رووسەکان لە رێگەی گۆڕینەوەی روبل بە دراوە ئەلیکترۆنییەکان، خۆیان لە سزاکان دەپارێزن.
لاگارد ئاماژەی بەوەدا، کە قەبارەی ئاڵوگۆڕی روبل بە دراوە ئەلیکترۆنییەکان و دراوەکانی دیکە بۆ بەرزترین ئاستی لە دوای ساڵی 2021ـەوە بەرزبووەتەوە.
روونیشیکردەوە، کە ئەو ئاڵوگۆڕە وەک دەرچەیەک بۆ خۆپارستن لە سزاکان بەکاردەهێندرێت، کە وڵاتانی رۆژئاوا بەسەر رووسیایان سەپاندووە.
سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەوروپا گوتیشی: ئامانج لە سزاکانی ئەمهریکا و یەکێتی ئەوروپا، سنووردارکردنی تواناکانی رووسیایە بۆ ئەنجامدانی چالاکییە بازرگانییەکانی بە دۆلار لەگەڵ وڵاتانی دیکە.