بەهۆکارێکی سەیر.. ژن و مێردێكی ژاپۆنی سێ ساڵ جارێك جیادەبنەوە
دواتر هاوسەرگیری دەکەنەوە و دەچنەوە لای یەکدی

K24 - هەولێر:
ژن و پیاوێكی ژاپۆنی بەهۆی ئەوەی ناتوانن رێبکەون ناوی خانەوادەی کامیان لەسەر ناسنامەکانیان بنووسرێت، سێ ساڵ جارێک جیا دەبنەوە و هەر جارەو ناوی خانەوادەی یەکێکان دەنووسن.
بە گوێرەی هەواڵێکی وێبسایتی "odditycentral"، ژن و پیاوێك لە شاری Hachioji لە ژاپۆن کە چەن ساڵێکە هاوسەرگیریان کردووە، تا ئێستا رێک نەکەوتوون لەسەر ئەوەی لە ناسنامەکانیان ناوی خانەوادەی کامیان بنووسرێت.
بەپێی یاساکانی تایبەت بە هاوسەرگیری لە ژاپۆن، ژن و پیاو کاتێک هاوسەرگیری دەکەن، دەبێت یەکێکیان ناوی خانەوادەی ئەوی دیکە لەسەر ناسنامەکەی بنووسرێت.
دوای ململانێ و گفتوگۆیەکی زۆر لەنێوان ژن و مێردەکەدا، پێشنیاری ئەوە هاتە پێش کە هەر سێ ساڵ جارێک ناوی خانەوادەیەکیان بنووسرێت، بۆ ئەم مەبەستەش سێ ساڵ جارێک بە فەرمی لەیەك جیادەبنەوە و دواتر هاوسەرگیری دەکەنەوە.