نه‌ینه‌وا.. چه‌ند تونێلێكی داعش خاپوور كران

K24 – هه‌ولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق رایگه‌یاند، له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق ژماره‌یه‌ك تونێلی داعشیان بۆمبا‌باران كرد.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی شانه‌كه، ئه‌و بۆمبابارانه له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری وردی هه‌واڵگری سه‌ربازیی بووه و هێزێكی فیرقه‌ی 16ی لیوای 75ی سوپای عێراقیش له سه‌ر زه‌وی به‌ره‌و ئامانجه‌كان پێشڕه‌وییان كردووه و ده‌ستیان به كێوماڵی زنجیره به‌رزاییه‌كانی "نویگیت" له باشووری خۆرئاوای نه‌ینه‌وا كردووه.
به گوێره‌ی زانیاری راگه‌یه‌ندراوه‌كه، چه‌كدارێكی داعش كوژراوه و له ناو تونێلێكیشدا چه‌كدارێك خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه و له ئاكامیشدا دوو ئه‌فسه‌ری سوپا و دوو سه‌ربازی دیكه به سوكی بریندار بوون.