مێردمنداڵێك له‌ رووباری قه‌ندیل خنكا

سێ ئه‌ندامی دیكه‌ی خێزانه‌كه‌ش گوازرانه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌

نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ریر
نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ریر

K24- هه‌ولێر:

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ مێردمنداڵێك له‌ سنووری ناحیه‌ی هه‌ریر له‌ ئاوی زێی قه‌ندیلدا خنكا و سێ ئه‌ندامی دیكه‌ی خانه‌واده‌كه‌شی گوازرانه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌.

د. مزه‌فه‌ر باڵه‌ك، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی هه‌ریر به‌ ماڵپه‌ڕی كوردستان24ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ مێردمنداڵێك كه‌ ته‌مه‌نی له‌ نێوان 13 بۆ 14 ساڵیدا بوو، له‌ نزیك گوندی خڕێ كه‌وته‌ ناو زێی قه‌ندیل و خنكا.

هه‌روه‌ها گوتی: سێ ئه‌ندامی دیكه‌ی خێزانه‌كه‌ی ئه‌و مێردمنداڵه‌ش كه‌ له‌كاتی هه‌وڵدانیان بۆ رزگاركردنی خۆیان هه‌ڵدایه‌ ناو رووباره‌كه‌ و برینداربوون و سه‌رجه‌میان گوازرانه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی هه‌ریر، به‌ڵام به‌هۆی مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ناو ئاوه‌كه‌، دیاربوو كه‌ به‌ر له‌وه‌ی بگه‌یه‌ندرێته‌ نه‌خۆشخانه‌ مێردمنداڵه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستدابوو.

گوتیشی: برینداره‌كان له‌ دایك، باوك و ئامۆزایه‌كی خنكاوه‌كه‌ پێكهاتوون و له‌ نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ریر چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویستیان به‌ نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێر بێت و ته‌رمی مێردمنداڵه‌كه‌ش ره‌وانه‌ی پزیشكی داد له‌ هه‌ولێر كرا.

گواستنه‌وه‌ی خنكاو و برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌
گواستنه‌وه‌ی خنكاو و برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌
هه‌وڵی پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی هه‌ریر بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌وانه‌ كه‌وتنه‌ ناو ئاوی رووباری قه‌ندیل
هه‌وڵی پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی هه‌ریر بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌وانه‌ كه‌وتنه‌ ناو ئاوی رووباری قه‌ندیل

H.B