سوپای عێراق چووه ناو فه‌للووجه و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤیش هۆشداری ده‌ده‌ن
سه‌لیم جبووری: چاومان له موسڵه
K24 - هه‌ولێر:
هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق به‌شی زۆری شارۆچكه‌ی فه‌لاووجه كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌نه‌وه و به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان ته‌نیا له گه‌ڕه‌كی جۆلانی ئه‌و شارۆچكه‌یه داعش هه‌ندێ مۆڵگه‌ی ماوه.
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق به بۆنه‌ی رزگاركردنی به‌شی زۆری فه‌للووجه‌وە راگەیەندراوێکی بڵاودەکرده‌وه و رایگه‌یاند، رزگاركردنی فه‌للووجه سه‌ره‌تای له‌ناوچوونی داعشه.
هاوكات هه‌ر له‌و بڵاوكراوه‌یه‌دا سەلیم جبووری رایگه‌یاند، ئەفسانەی داعش تێکشکێندراوOە و ئه‌وان ئێستا چاویان له‌سه‌ر كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵه.
له لایه‌كی دیكه‌وه به گوێره‌ی زانیارییه‌كان هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی حكوومیدا گرتووه و پاشه‌كشه‌یان به چه‌كدارانی داعش كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی عیراق، هێزه‌كانی فیرقه‌ی 17ی پیاده توانیویانه به‌نداوی فه‌للووجه‌و ناوچه‌ی نازم هیتاویین له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی سه‌رسار به‌ئاڕاسته‌ی رووباری فورات له‌باشووری خۆرهه‌ڵاتی فه‌للووجه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن و ئاڵای عیراق له‌سه‌ر به‌نداوه‌كه به‌رزبكه‌نه‌وه‌و رێگه‌ی نێوان هه‌ردوو ناوچه‌ی حه‌لابسه‌و فه‌لوجه له‌یه‌ك داببڕن.
به‌نداوی فه‌للووجه ده‌كه‌وێته سه‌ر رووباری فورات و نزیكه‌ی 5 كیلۆمه‌تر له‌باشووری شاری فه‌للووجه‌وه دووره، گرنگی به‌نداوه‌كه له‌وه‌دایه كه ئاو بۆ زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان گلده‌داته‌وه.
شارۆچكه‌ی فه‌للووجه له مانگی یه‌كی ساڵی دوو هه‌زارو چوارده كه‌وته ژێر ده‌ستی داعش و له بیست و سێیی مانگی رابردووش‌دا ئۆپراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و شارۆچكه‌یه له لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانەوە ده‌ستی پێكرد.
هاوكات پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق رایگەیاند، هێزە عێراقییەکان تەواوی کۆمەڵگەی حکوومی و سەنتەری فەللووجەیان کۆنترۆڵکردووەتەوە.
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، هێزە عێراقییەکان چوونە نێو سەنتەری شارۆچکەی فەللووجە و دوای کۆنتڕۆڵکردنی باڵه‌خانەی قایمقامییەتی فەللووجە، تەواوی کۆمەڵگەی حکوومی و سەنتەری شارۆچکەکەیان کۆنتڕۆڵکردەوە.
لە لایەکی دیکەوە، هێزە عێراقییەکان چوونەتە نێو گەڕەکی عرسال و تەواوی کەناراوەکانی رۆژئاوای فەللوجەیان کۆنتڕۆڵکردووەتەوە.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، رێکخراوی ئەنجوومەنی پەنابەرانی نەرویجی بڵاویکردووەتەوە، بە دەیان هەزار هاووڵاتی مەدەنی لەنێو فەللووجەدا گیریان خواردووە و رووبەڕووی کارەساتێکی مرۆیی بوونەتەوە.
رێکخراوەکە روونیکردووەتەوە، کارەساتێکی مرۆیی لە نێو فەللووجەدا روودەدات و کارەساتێکی دیکەش بەم نزیکانە لە کەمپی ئاوارەکان سەرهەڵدەدات.
یان ئیگیلاند، سەرۆکی رێکخراوە نەرویجییەکە ده‌ڵێ: بە هۆی گەمارۆی هێزە عێراقییەکان لە چەند مانگی رابردوودا، هاووڵاتیانی فەللوجە له كه‌مترین هاوکاری مرۆیی بێبه‌شبوون و هەربۆیە بەدوای رێگەیه‌كدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی فەللوجە جێبهێڵن بەڵام داعش رێگەیان پێ نادات.