فهرهنسا هاوكاری سهربازی سوپای عێراق دهكات
K24 - ههولێر:
فەڕەنسا كاروانێكی دیکە لە چەك و تەقەمەنی گەیاندە بەغدا بەمەبەستی دابینکردنی هاوکاری سەربازی بۆ سوپای عێراق, بۆ بەرهنگاربوونەوەی چهکدارانی داعش.
هاوکارییەکانی فەڕەنسا پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ, گەیشتە فڕۆکەخانەی بەغدا و لەوێ لە رێوڕەسمێکدا رادەستی بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری عێراقی کرا.
ژان فڕانکۆس گیلۆمێ، بەرپرسی کاروباری سیاسی لە باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە بەغدا رایگەیاند, فەرەنسا دەیەوێت بەشێوەیەکی بەردەوام هاوکاری سەربازی عێراقی بکات لەدژی رێکخراوی داعش، کە ئەمەش متمانەی فەرەنسا بە سوپای عێراقی پیشان دەدات.
ئەم هاوکارییە نوێیەی فەرەنسا لەکاتێکدایە کە سوپای عێراقی کۆنتڕۆڵکردنەوەی بەشێکی زۆری شاری فەلوجەی راگەیاند.